پست‌ها

نمایش پست‌ها از مارس, ۲۰۱۳
تصویر
  سال 1392 و نوروز باستانی برتمام ایرانیان و ورزش دوستان، ورزشکاران و هواداران تیم فوتبال نوروز بوکان مبارک باد پەیامی یانەی فەرهەنگی-وەرزشیی نەورۆزی بۆکان بە بۆنەی هاتنی ساڵی ٢٧١٣ی کوردی خەڵکی وەرزشدۆستی کوردستان هاندەران و لایەنگرانی یانەی فەرهەنگی-وەرزشیی نەورۆزی بۆکان بەرەبەرە دوارۆژەکانی ساڵی ٢٧١٢ی کوردی تێپەڕ دەکەین و دەچینە نێو یەکەم رۆژەکانی ساڵی نوێی کوردەواری کە جژنێکی نەتەوەیی و کۆنی کوردەکانە، بەم بۆنەوەیەوە جوانترین و رازاوەترین پیرۆزباییەکانی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکانی قارەمان و وەرزشدۆستی کوردستان، وەرزشکاران، هاندەران و لایەنگرانی یانەکەمان و سەرجەم تاقمەکانی کۆمەڵگای کوردستانی ئێران دەکەین. نەورۆز جێژنی نوێبوونەوە و بووژانەوەی سروشتە، جێژنی کۆتایی هاتنی سەرما و سەخڵەت و شکاندنی پردەکانی ناهومێدی، رەمزی نەبەزین و پێشکەوتن و هەروەها لە مێژوو دا هێمای شادی و خۆشی و سەرکەوتنە. یانەکەی ئێمەش کە هەڵگری ناوی بەرزی نەورۆزە و بۆتە جێی چاوەڕوانی بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستانی کورد هەوڵ دەدا بە نوێبوونەوەی سروشت هەموو ‌هێز و توانای خۆی بۆ گەیشتن بە بەرزترین پلەکان بخا