سڵاو له 30 ساڵ خه‌بات؛ سڵاو له 30 ساڵ فیداكاریی و قوربانیدان؛ سڵاو له 30ساڵ كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه و كۆڵنه‌دان؛ سڵاو له 30 ساڵ پێشڕه‌وی، پێشه‌نگیی و داهێنان؛ سڵاو له 30ساڵ تێچووی ته‌مه‌نی لاوێتی؛ سڵاو له 30ساڵ خوێن و عاره‌قه‌و فرمێسك؛ سڵاو له 30ساڵ بزه‌و هیواو شانازیی!
بەیاننامەی مەجلیسی گشتیی
بە بۆنەی30 ساڵ خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی دا
رۆڵەکانی نەتەوەی مه‌زنی کورد! خەباتگێڕانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان! فەرماندە و پێشمەرگەکانی سپای میللیی كوردستان! بنەماڵەی سەربەرزی پێشمەرگە و شەهیدان!
30 گوڵانی 2721 ی کوردی، رێکەوتی 20ی مای 2021ی زایینی؛ 30ساڵ بە سەر راگەیاندنی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستاندا تێدەپەڕێ. پارتی ئازادیی کوردستان، 30 ساڵ لەمەوبەر، له بناری چیای کێوەڕەشی باشووری کوردستان، له لایان رووناکبیری شۆڕشگێڕ و داهێنەر،”كاك سەعید یەزدانپەنا”، به یاوەریی برا و هه‌ڤاڵی جه‌رگه‌ی خه‌باتی”كاك حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا” و پۆلێک له لاوانی خەباتگێڕی وڵاتەکەمان بەردی بناخەی دانرا.
مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی كوردستان، بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆیتان پێشکەش دەکا. هاوکات، هەزاران سڵاوی ئەمەگ و وەفا پێشکەش رێبه‌ری شه‌هید، رچه‌شكێنی رێگای ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، کاک سەعیدی نەمر و سەرجەم شەهیدانی کاروانی 30 ساڵەی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان و بنەماڵه سەربەرزەکانیان دەکا. دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان بڕیارێكی بوێرانه و بەوەخت و بەجێ بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به پێویستییەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئەو هەنگاوە مێژووییە خاڵی وه‌رچه‌رخان و دەسپێکی دەرچوون له قەیرانی ناسنامە و سیاسەت و گەڕانەوە بۆ ئەسڵ و رەسەنایەتی بوو لە بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستاندا.
به لەدایکبوونی پارتی ئازادیی کوردستان هێڵێکی فیکری و رێباز و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی خاوه‌ن سایکۆلۆژیایەکی بەهێز و باوەڕ بەخو، له بزوتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان له رۆژهەڵاتی نیشتمان، سەریهەڵدا. PAK به ناسنامه‌و ئامانج و ستراتیژ و سیاسەت و پڕۆژەی سیاسی تازە و خوێندنەوەی نه‌ته‌وه‌یی بۆ مێژوو و جۆرێکی‌تر لە ستراكچێر و ژیانی رێکخراوەیی؛ وەک پارتێكی خاوەن ناسنامەی روون و ره‌وان، پێویستیی هاتنه مەیدانی خۆی سەلماند و پیشانیدا که جیاوازییەکانی لەگەڵ باقی هێزه سیاسییه‌كاندا، ناسنامەیی، فکری، سیاسیی و عەقڵانییە.
پارتی ئازادیی کوردستان ئاڵای ئامانجه نەتەوەییەکانی هەڵگرت.له بارودۆخێکدا كه ناسنامەی هۆنراوه به درۆ و ساختەی ئێرانی بە ناسنامەی کورد و بزووتنەوەکەی دادەنرا، پارتی ئازادیی کوردستان، ئەو ناسنامە جه‌علی و داسه‌پاوه‌ی رەت کردەوە و سه‌عید یه‌زدانپه‌نای رێبه‌ری به پانه‌وه رایگەیاند : ” ئێمه دەمانەوێ ئەو سامه بشکێنین و به راشکاوی بڵێێن: کوردین و خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی کوردستانیین و هەڵوێستمان له سەر ئەو ئەساسه دیاری دەکەین، به بێ ترس ولەرزی سیاسی لەوەی پێمان بڵێن تەجزیه تەلەب”. لە وەختێکدا هێڵی فیکری و میتۆدی هه‌ڵوێست وسیاسەت و هه‌ست و سایکۆلۆژیای ئێرانی به سەر بزووتنەوەی کورد دا زاڵ بوو ، پارتی ئازادیی کوردستان پێی له سەر کوردستانییەت و کوردستانتەوەریی داگرت. له کاتیکدا، “چوارچێوەی ئێران” وەک ئەسڵێکی پیرۆز بەسەر مرۆڤی کورد دا سەپێندرا بوو و سیاسەتی کوردی لە خەیاڵی چارەسەری پرسی کورد لە ناو ئەو سنوورانەدا، وزەی مادی و رۆحیی خۆی، خەسار دەکرد، پارتی ئازادیی کوردستان ئەزموونی سەرکەوتووی پێشەوا قازی محەمەدی کردە چرای رێگای خۆی کە لە چوارچێوەی ئێران‌دا پرسی کورد چارەسەر نابێ. بۆیە دەرچوون لەو سنوورە دەسکردانە و رزگاری یەکجاریی و سه‌ربه‌خۆیی و دەوڵەتی نەتەوەیی کرده ئامانجی ستراتیژیی خۆی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جمهووریی كوردستانی كردووه‌ته ئه‌ركی هه‌ره له پێشی خۆی. له دەمێکدا خودموختاری تاقه پڕۆژە و دیسکۆرسی سیاسیی هەموو هێزه سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانەکه بوو؛ پارتی ئازادیی کوردستان، به ئێستاشه‌وه تاقە هەڵگری دیسکۆرسی دەوڵەت و پڕۆژەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانە . له چەلێکدا، هیچ فۆرمێک بۆ یەکخستنی ریزەکانی کورد و هاوکاریی نێوان هێزه سیاسییەکانی کوردستان له گۆرێ‌دا نەبوو و، ناكۆكیی و ئاڵۆزیی رووخساری پێوەندی نێوان لایەنه سیاسییەکان بوو و “بەرەی دژی ئیمپریالیستی” و ” کۆمۆنیزمی کرێکاری” پرۆژەی جەمسەرە سیاسیەکانی ئەودەمی کوردستان بوون، پارتی ئازادیی کوردستان، نەخشە رێی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی له سه‌ر بنه‌مای مافی دیاریی كردنی چاره‌نووسی سیاسیی كوردستانی، هێنایه گۆڕێ. له حاڵێکدا له داگیركرانی ده‌وڵه‌تی جمهووریی کوردستانەوه ئاڵای پیرۆزی کوردستان بوونی نه‌مابوو و رۆژی هەڵکردنی ئاڵا به ئه‌نقه‌ست، به بۆنه‌یه‌كی دیكه گیرابوو؛ پارتی ئازادیی کوردستان ئەو ئاڵایەی هەڵکرده‌وه و کردی به بەشێک له ناسنامەی سیاسی و رێکخراوەیی خۆی. له بەستێنی نێونەتەوەییشدا پارتی ئازادیی کوردستان به تێگەیشتن له گۆڕانكارییه‌كان و بارودۆخی نوێی جیهانی و کارلێکەرییان به سەر پرسی کوردەوه، هەڵوێست و ره‌فتاری ئیدئۆلۆژیکیی له دیپلۆماسیدا رەتکردەوه و پێی له سەر دیپلۆماسی نەتەوەیی داگرت ودامەزراندنی ئۆرگانێکی یەکگرتووی کوردستانی بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی دیپلۆماسی کوردستانی پێشنیار کرد. له لایەکی دیکەوه پرسی رزگاری نەتەوەیی و خەبات بۆ وەدەسهێنانی ماف و ئازادییه نەتەوەییەکان، پارتی ئازادیی کوردستانی له پرسی عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ریی و بابەته دیمۆکراتی و کۆمەڵایەتییەکان خافڵ و دوور رانەگرتووه. دابینکردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافەکانی ژنان و منداڵان و به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وتووان و کرێکاران و زەحمەتکێشانی مێشک و بازوو و ژینگەپارێزیی به تەواوکەری ئەو خەبات و ئامانجانه داناوه.پارتی ئازادیی كوردستان، هه‌ر ئێستا ده‌توانێ شانازیی به‌خۆیه‌وه بكا كه هه‌موو ئه‌م به‌هایانه‌ی له ژینگه‌و ریزه‌كانی خۆیدا به‌كرده‌وه ره‌چاو كردووه. بەمجۆرە، له دایکبوونی پارتی ئازادیی کوردستان بەم ناسنامە و دیسکۆڕس وسیاسەت وپراکتیک و ئەدەبیاتە سیاسییەوە، خاڵی وەرچەرخان و جیاکەرەوەی گەوهەریی و چۆنایه‌تیی بوو له بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستاندا. کارنامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان هەر ئەو رچەشکێنی و داهێنانه فیکری و سیاسییانه نەبووه. PAK له هەرێمیکی ئاڵۆز و پڕ کێشه و ململانێ و، بەر تەماحی هێزه ناوچەییەکان و له رۆژانی پڕ زەبر و زەنگی تاران و دەسڕۆیشتنی دام و ده‌زگا تیرۆریستییەکانیدا، نەک هەر سەربەرزانه خۆی راگرت، بەڵکوو له وەشاندنی زەبری توند له هێزه داگیرکەرەکانی ئێران لە سەر خاکی نیشتمانی داگیرکراومان، دەورێکی چالاکی گێڕا؛ کەم نەورۆزی ئەو ساڵانه هەبوون که هێزی پێشمەرگەی PAK ئاگری نەورۆز لەسەر پشتی داگیرکەران نەکاتەوه. هەروه‌ها خەڵکی کوردستان و مێژوو شایەتن که چلۆن ساڵانی 1997 و 1998 تەنیا هێزی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بوو له قووڵایی خاکی وڵات هه‌ڵده‌سووڕاو زەبری له دوژمنی داگیرکەر ده‌سره‌واند. زنجیره عه‌مه‌لیاته‌كانی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان له ناوخۆی وڵات له‌م 5 ساڵه‌ی پێشووشدا، ته‌واوكه‌ری ئه‌و ده‌وره‌ن كه خه‌باتگێڕانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا، ده‌یگێڕن. لەو ساڵه به ژمار کەم و بەرووداو زۆرانەدا، پارتی ئازادیی کوردستان تووشی هەوراز و نشێو و هەستان و شکانی زۆر هات؛ زەبری قورسی وێکەوت و برینی قووڵی هەڵگرت. بەڵام هەرگیز کۆڵی نەدا و بەچۆکدا نەهات. هه‌روه‌ها به‌شداریی چالاكانه له شه‌ڕی داعش و ئه‌و ده‌وره‌ی له نه‌به‌ردی مێژوویی و چاره‌نووسسازی پردێ دا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپاكانی تاران و به‌غداو تێكشكاندنی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌و پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، گێڕای، پێویستیی هه‌بوونی PAK وراستگۆیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئازادیی كوردستانی له ناسیۆنالیست بوون و كوردستانیبوون و باوه‌ڕ و دروشمه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی، بۆ هه‌موولایه‌ك سه‌لماند.
بۆ تێگه‌یشتن له جێگه و پێگەی PAK له بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستاندا ئەونده بەسه که پیلانەکانی دوژمنی داگیرکەر به پێوەر بگرین و بزانین که یەکەم پەلامار و دوا پەلاماری تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی له باشووری کوردستان، له دژی سەرکرده و خەباتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان ئەنجام دراون.هه‌روه‌ها سه‌رنج بدرێته ئه‌و جه‌نگه نه‌رم و ده‌روونییه بێپسانه‌وه‌یه‌ی كه میدیاكان و دام و ده‌زگا سیخوڕی و تێرۆریستییه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران، له دژی پارتی ئازادیی كوردستان و سه‌ركرده و تێكۆشه‌رانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
كاروانی روو له‌خۆر و داهێنانه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان به‌وانه‌ش كۆتایی نه‌هاتووه. هه‌ڵگرتنی گوتاری یه‌كبوون و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان گشت به‌ش و پێكهاته لێكدابڕاوه‌كانی نه‌ته‌وه مه‌زنه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان هه‌ر له ئاگرییه‌وه هه‌تا لورستانات و به‌ختیاریی و لێواره‌كانی كه‌نداو و گرێدانی رۆحی به‌رزی سمكۆی مه‌زن و سه‌ردارعێوه‌زخانی كرمانج و پێشه‌وای گه‌وره‌مان قازی محه‌مه‌د به رۆحی به‌رزه‌فڕی سه‌ردارانی مه‌زنمان سه‌ردار ئه‌سعه‌د و بی مه‌ریه‌م و شێرعه‌لیمه‌ردانخانی به‌ختیاری و عه‌لیمه‌ردانخانی بیراوه‌ند و قه‌ده‌مخێر و یارمحه‌مه‌دخانی مه‌له‌كشاهی و داودخانی كه‌لهوڕ و عه‌باسخانی قوبادیان (ئه‌میر مه‌خسووس)، له پێناو پرۆسه‌ی ته‌واوكاریی نه‌ته‌وه‌سازیی له هه‌نگاوه پڕنرخ و بایه‌خه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستانن كه ناسیۆنالیزمی كورد به‌ره‌و گه‌شه‌و هه‌ڵدان و به‌ستێن و قووڵایی ستراتیژیك و هێزی گه‌وره‌تر ده‌با.
هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی سپای میللیی كوردستان و پێشكه‌ش كردنی هه‌موو ده‌سمایه‌ی له‌شكرییPAK به‌و سپا نیشتمانییه،درێژه‌ی داهێنان و بنیاتنانه سیاسیی و له‌شكرییه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستانه له پێناو كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی.
پارتی ئازادیی کوردستان بە هەموو ئەو جیاوازییە گەوهەرییانەوە کە لە گەڵ هێزە سیاسیەکانی دیکەی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان ،هەیەتی، لە عەینی کات دا لە سەر یەکخستنی ستراتیژ و دیاریکردنی پڕۆژە و دانانی پلانی هاوبەش هەتاکوو بڕانەوەی قۆناغی رزگاری نەتەوەیی و نیشتمانیی پێدا دەگرێ. PAK لە سەر ئەوە سوورە کە ناکۆکیی و ناتەبایی و كه‌رت و په‌رت بوونی هێزە کوردستانییەکان، وزە و توانای کورد بە فیڕۆ دەدا و دەرەفەتەکانی لێ دەکاتە هەڕەشە. بۆیە 30 ساڵی ره‌به‌قه بۆ پێكهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی كوردستانیی حه‌ول ده‌دا. بەمجۆرە کاروانی خەبات و تێكۆشانی حیزبی فیکر و سیاسەت و پڕاکتیک و ئەدەبیاتی نەتەوەیی کورد؛ حیزبی ململانێ و جه‌نگ و نه‌به‌رده سه‌خته‌كان؛حیزبی خاوه‌ن خەون و ئاواتی له مێژینەی کورد، حیزبی شكاندنی شەرم و تەقییەی ناسیۆنالیزمی کورد و بانگی ئاشکرای دەوڵەت و سەربەخۆیی، پارتی ئازادیی کوردستان، 30 ساڵەی تەمەنی پڕ کردەوە. سڵاو له 30 ساڵ خه‌بات؛ سڵاو له 30 ساڵ فیداكاریی و قوربانیدان؛ سڵاو له 30ساڵ كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه و كۆڵنه‌دان؛ سڵاو له 30 ساڵ پێشڕه‌وی، پێشه‌نگیی و داهێنان؛ سڵاو له 30ساڵ تێچووی ته‌مه‌نی لاوێتی؛ سڵاو له 30ساڵ خوێن و عاره‌قه‌و فرمێسك؛ سڵاو له 30ساڵ بزه‌و هیواو شانازیی!
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
مەجلیسی گشتیی
30گوڵانی 2721كوردی
نظرات
ارسال یک نظر